بیره‌وه‌ریه‌كانی من
بیره‌وه‌ریه‌كانی من
ساڵانێك بوو ساده و ئارام له گۆشه‌یه‌ك دا بووم. بۆم جیاوازیه‌كی نه‌بوو كه هه‌وا سارد بێ یان گرم ، هاوێنی سوتێنه‌ر بێ یان به‌فرو بارانی پایز و زستان . جنسی من له داری ڕه‌نگ كرا‌و و ئاسن بوو. ساڵه‌كان تێ ده‌په‌ڕین و منیش هه‌روا ئارام و بێ ده‌نگ له‌جێ ی خۆم بووم. شوێنێك بوم بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ماندوه‌كان سه‌رایه‌ك و خه‌ڵوه‌تگایه‌ك بووم بۆ عاشق و معشوقه‌كان. شوێنی یاری بۆ منداڵه هارو عه‌جوله‌كان...و شوێنێ بۆ خه‌وتنی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تانه‌كان...
به سانایی هه‌موو كه‌سێكم په‌سه‌ند ده‌كرد كه‌سێ بۆ دانیشتن له‌من ڕۆخسه‌تی وه‌رنه‌ده‌گرت. ده‌هاتن بۆ چه‌ند سات و خه‌له‌كێك داده‌نیشتن و دوای زۆر به ساده‌یی ده‌چوون هه‌ندێ كات بیره‌وه‌ریان له‌سه‌رم ده‌نوسی ، هه‌ندێ جار ڕێبوارێك ده‌ستماڵه‌كه‌ی گیرفانی ده‌ر ده‌هێنان و منی خاوێن ده‌كرده‌وه و پاشن له‌سه‌رم داده‌نیشت. ئه‌مانه كه ده‌هاتن خۆیان به منه‌وه سه‌رقاڵ نه‌ده‌كرد هه‌روه‌ها منیش به هه‌مان شێوه..
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رقاڵیان كردم و سه‌رقاڵ بوم. زستان بوو ڕوباره‌كه‌ی به‌رده‌مم سه‌هۆڵی به‌ست بوو. په‌یكه‌ڕێكی باڵنده‌یه‌كی سپی له به‌رامبه‌رم و قه‌له ڕه‌شه‌كانیش له سه‌ر زه‌ویه سه‌هۆڵ به‌ستووه‌كه‌ی كه‌نارم خه‌ریكی گه‌ڕان به شوین دانه و خۆراكا. سه‌رنجێكیان له من نه‌ده‌دا..
ژن و پیاوێك به ئارمی ڕێگایان ده‌كرد و به‌ره‌و ڕوی من هاتن و دانیشتن. هه‌ستم كرد ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌كانی تر و ئه‌م دوو كه‌سه له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كانی دیكه‌دا زۆر جیاوازن. پیاوێكی میان ساڵ و ئافره‌تێكی لاو. ئافره‌ته‌كه به هێمنی فرمێسكی ده‌ڕێژا و پیاوه‌كه هه‌وڵی ده‌دا هێوری بكاته‌وه. نوكته و هۆنراوه‌ی بۆ ده‌خوێنده‌وه... ئافره‌ته‌كه‌ش خنده‌ی ده‌كردو فرمێسكی ده‌ڕێژا..
ئافره‌ته‌كه سه‌ری خسته سه‌ر شانی پیاوه‌كه و به ئارامی خه‌وی لێكه‌وت. پیاوه‌كه‌ش جوڵه‌ی له خۆی بڕی بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به ئارامی بخه‌وێ و ڕانه‌چڵه‌كێ له كۆتا خه‌وی له‌گه‌ڵ یه‌ك بونیان..ئاخره‌كه‌ی هه‌ر خه‌به‌ری بویه‌وه.
به دورو به‌ریدا ڕوانی " پیاوه‌كه‌ی بینی كه به میهره‌بانی لێ ده‌ڕوانێ بزه‌یه‌كی كرد. به‌و بزه‌یه گه‌رمایه‌كی وا جه‌سته‌ی گرمم كردمه‌وه وه‌ك بڵێ به‌هار هاتبێ! له‌م زستانه سه‌هۆڵ به‌ندانه‌دا! دڵیان بردم هه‌موو هه‌سته‌كانم كۆ كرده‌وه تا سه‌رنجم له‌لای ئه‌و دوانه بێ.
ئافره‌ته‌كه ووتی : - مه‌ڕۆ ئاسۆ گیان ، من ده‌مرم گر تۆ بڕۆی.
- ناچارم ئه‌سرین . ده‌بێ بڕۆم
- بڕۆ به‌ڵام بگه‌ڕێوه
- ده‌گه‌ڕێمه‌وه...له وانه‌یه...ده‌زانی ئه‌سرین هاتنم له‌سه‌ره‌تاوه هه‌له بووه هه‌ڵه‌ی گه‌ورم دڵ به‌ستن به شوێنی بوو كه نه‌م ده‌ناسی ، خۆشم ده‌ویست به‌ڵام نه‌م ده‌ناسی...
- من چیبكه‌م ئاسۆ گیان؟
- ژیان بكه ئازیزم. ده‌سته‌كانم له‌گه‌ڵ خۆما ده‌به‌م، به‌ڵام بیره‌وه‌ریه‌كان هه‌موویان بۆ تۆ تۆ خۆشترین بیره‌وه‌ری من و خراپ ترین سه‌فه‌ری ته‌مه‌نی منی.
- له‌گه‌ڵ خۆت بم به ئاسۆ تكاده‌كه‌م.
- خۆزگه ده‌كرا ئه‌سرین...مه‌خابن ناتوانم...من ده‌چمه شوێنێ كه نوساوه به خۆره‌وه ، تۆ كلوه به‌فری ده‌بیته ئاو مه‌لیكه به‌فرینه‌كه‌ی من.
- ئه‌سرین ئالێره دا بمنێنمه‌وه له‌سه‌رمادا ڕه‌ق ده‌بمه‌وه. ئێره موڵكی من نیه و منیش موڵكی ئێره نیم...
- ئاسۆ گیان له‌سه‌ر ئه‌م مێزه به چاوه‌ڕوانیه‌وه ده‌مێنمه‌وه ئازیزه‌كه‌م، ده‌زانم ڕۆژێ ده‌گه‌ڕێته‌وه...
- به ئومێدی دیدار مه‌لیكه به‌فرینه‌كه‌م...تا ڕۆژێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه...
پیاوه‌كه هه‌ستایه‌وه و ڕۆیشت...ئێسته ساڵانێكه كه ئه‌و مه‌لیكه به‌فرینه بچكۆلانه غه‌مگینه ته‌نها له هه‌مان كاتژمێری هه‌فته‌دا دێت له ڕوبه‌ڕوی ڕوباره بستوه‌كه‌دا داده‌نیشێ ...و من گوێ له ئاوازی نه‌یه دارینه‌كه‌ی ده‌گرم كه بۆ دوری ئازیزه‌كه‌ی ده‌ی ژه‌نێ...
من مێزێكی ڕزیوی ناو پاركێكم كه ڕوبارێكی به‌ستوو له به‌رم به‌رمدایه ، به‌لام ئێستا ئه‌و شازاده به‌فرینه غه‌مینه بچكۆلیه نه‌ماوه تا به‌ئاوازی نه‌یه دارینه‌كه‌ی كه بۆ پیاوه‌كه‌ی ده‌ژه‌نی دل و گیانی منیش بهاژێنێ...ئێسته من مێزێكی ته‌نهای ته‌نهام.
مطالب مشابه :
متن کامل شعر حیدر بابا شهریار(فارسی و ترکی)
رایانه امروز با سه برادر - متن کامل شعر حیدر بابا شهریار(فارسی و ترکی) - از ریز تا درشت دنیای
زارى هةورامي
اشعارهای عاشقانه وه ی زانستی معین اصفهانی جوانان امرو.دنیا و‌ر.شی اخباری ترانه ها ورزشی
زانکوی سه لا حه دین
اشعارهای عاشقانه وه ی زانستی معین اصفهانی جوانان امرو.دنیا و‌ر.شی اخباری ترانه ها ورزشی
پرده بکارت
قضاوت نادرست می‌تواند برای افرادی هم که پرده آنها در اثر فعالیتهای ورزشی اشعارهای
طبیعت کردستان
اشعارهای عاشقانه وه ی زانستی معین اصفهانی جوانان امرو.دنیا و‌ر.شی اخباری ترانه ها ورزشی
پاله وان کیه؟
اشعارهای عاشقانه وه ی زانستی معین اصفهانی جوانان امرو.دنیا و‌ر.شی اخباری ترانه ها ورزشی
بیره‌وه‌ریه‌كانی من
اشعارهای عاشقانه وه ی زانستی معین اصفهانی جوانان امرو.دنیا و‌ر.شی اخباری ترانه ها ورزشی
برچسب :
اشعارهای ورزشی